هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "ڕۆژانی دووشەممە تا پێنجشەممە بەهۆی هاتنی بارسته هەوایەکی زۆر گەرم لە تەواوی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی باشووری عێراق پلەکانی گەرما ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەهۆی بەرزی شێ ڕێژەیی و بەرزی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی گەرماکەی تاقەت پڕوکێنەر دەبێت نزیک دەبێتەوە لە 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی و لە ناوچەکانی گەرمیانیش پلەکانی گەرما دەگاتە 45 بۆ 46 پلەی سیلیزی تێپەڕدەکات."
ئەوەشی خستووەتە روو: "لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما لەسەرووی 49 پلەی سیلیزی دەبێت، فێنکترین ناوچەش ناحیەی حاجی ئۆمەران دەبێت."
روونیشی کردووەتەوە کە چەقی گەرماکە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە دەبێت.


وەڵام بدەوه