KurdistanPress...

CLOSE

ئاسایش گرتنی‌ بازرگانێكی‌ مه‌ترسیدار راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ نه‌هێشتنی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، گرتنی‌ بازرگانێكی‌ مه‌ترسیدار راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بووه‌ و دوو بازرگانی‌ تری‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریش له‌ناوخۆدا گیران. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ نه‌هێشتنی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بڵاوی‌ كرده‌وه‌، له‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ پرۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگری ورد و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام كه‌ چه‌ند مانگێكی خایاند، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ 10 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانی گیران. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ دواتر شوێنی بازرگانه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ كه‌ له‌ لوبنان نیشته‌جێ بوو ده‌ستنیشان كرا و دوای هاوئاهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و ناردنی فه‌رمانی گرتنی‌ تاوانباره‌كه‌ بۆیان، هێزه‌ ته‌ناهییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی لوبنان توانیان ئه‌و بازرگانه‌ مه‌ترسیداره‌ كه‌ چه‌ندان پێشینه‌ی تاوان و فه‌رمانی گرتنی‌ هه‌بوو بیگرن.

ئاسایش ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌م بازرگانه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز كورده‌ و سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی به‌شی زۆری ئه‌م ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ بوو كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌ پارێزگاكانی تری عێراق ساغ ده‌كرایه‌وه‌ و بڵاو ده‌كرایه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و بازرگانانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم گیراون و دراونه‌ته‌ دادگا له‌م كه‌سه‌وه‌ فێری ئه‌م بازرگانییه‌ بوونە و له‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ تێوه‌گلاون.   

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه