یه‌كێك له پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كانى یه‌كێتى، له‌باره‌ى بارودۆخى یه‌كێتىه‌وه هۆشدارى ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخى یه‌كێتى خراپه و كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه. داوا له هاوڕێ پێشمه‌رگه دێرینه‌كانیشى ده‌كات، بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
شێرزاد باوه‌نوورى، كه یه‌كێكه له پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كانى یه‌كێتى و پێشتریش به‌رپرسی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى یه‌كێتى بووه له گه‌رمیان، له‌باره‌ى دۆخى یه‌كێتییه‌وه به‌تایبه‌ت دواى هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و دەزگا رۆشنگەرییەکان و باره‌گاكانى مه‌لا به‌ختیار، له په‌ڕه‌ى تایبه‌تیی خۆى له (فه‌یسبوك) ده‌نووسێت: "بارودۆخی یەکێتی باش نییە و کارەسات بەڕێوەیە، بێدەنگبوون بانزین بەسەر ئاگردا دەکات".
داواش له یه‌كێتی ده‌كات، بەخۆیاندا بچنه‌وه و ده‌نووسێت: "یاخوا به‌خۆداچوونه‌وه ڕوو بدات، ئەگینا ئه‌و دەرفەته‌ی ماوە لەدەست دەدرێت و پەشیمانی دادی کەس نادات".
ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ى یه‌كێتى كه له ساڵى 1979 له پێشمه‌رگیاتیدا ده‌ستێكی بریندار بووه و به‌و هۆیه‌وه كه‌مئه‌ندام بووه، نیگه‌رانه له‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه، ده‌شڵێت: "ببورن وا ده‌ڵێم، کۆمێنتەکان دەخوێنمەوە، کەسانێک کۆمێنتی نەشیاو و ئاژاوەئامێز دەنووسن كه نە خۆیان و نەباب و باپیریان ڕۆژێك لە کوردایەتیدا بوونیان نەبووه".
داواش له هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانى ده‌كات هه‌وڵى ئه‌رێنی بده‌ن و ده‌ڵێت: "داوام لە تەواوی تێکۆشەران و خەباتکاران و کوردپەروەران هەیە، هەوڵی ئەرێنییان هەبێت".
نووسینه‌كه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ى یه‌كێتى دواى ئه‌وه‌ى دێت كه له دوو ڕۆژى ڕابردوودا، هێزێكی كۆماندۆی یه‌كێتى هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵ و باره‌گاكانى مه‌لا به‌ختیار و داگیریان كرد.


وەڵام بدەوه