تادێت ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى و هێزه‌كانى كۆماندۆى سه‌ر به یه‌كێتى كه له دوو ڕۆژى ڕابردوو به‌رانبه‌ر مه‌لا به‌ختیار ئه‌نجامیان داوه، بڵندتر ده‌بێت. تائێستا چه‌ندین سه‌كرده و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ده‌زگای میدیایی و ڕۆشنبیری به‌ده‌نگ هاتوون، له‌وباره‌یه‌وه نووسه‌رێك ده‌نووسێت، هەڵکوتانەسەر و داخستنی ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان بە "زەبری ئەمنی"، ماکێکی ترسناکی دەمکوتکردن و سڕینەوەی ئەوانی دیکەیە.
ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان له بوارى به‌رگریكردن له كایه‌ی ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌ری، له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبوك) لە بارەی داخستنی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاو‌دێر، نووسیویه‌تى: "ئەوەی بەرامبەر بە دەزگا میدیایی و ڕۆشنبیرییەکانی نزیک لە مەلا بەختیار کرا، لێکەوتەی کێشمەکێشی سیاسیی ناوخۆیی حزبەکەیە، بەڵام بەشێکە لە سەرکووتی دەنگی جیا، بڕینی هەناسەی ڕەخنەیە، هەروەها دژ و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ، جاڕنامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی ئازادی کاری میدیایە."
ئه‌و چالاكوانه، له درێژه‌ى نووسینه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه: " ئەو دەزگا ڕۆشنبیری و فەرهەنگیانەی، کە مەلا بەختیار لە سایەی کەشی ڕەخساوی ناو یەکێتی، پەراوێزێکی بۆ هێشتبوونەوە، خزمەتێکی گرنگ و بەرچاوی کایەی فەرهەنگی و ڕۆشنبیرییان دەکرد (وێڕای تێبینی لەسەر ئاڕاستەی کارکردن)."
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه ده‌زگا ڕۆشنبیرییه‌كانى سه‌ر به مه‌لا به‌ختیار لە تەمەنی کارکردنیاندا خزمەتێکی گەورەیان بە نووسەر، ئەدیب و خوێنەوارانی کورد کردووە. سایت و گۆڤار، ڕادیۆ و فێستیڤاڵەکان، هۆڵەکانی چالاکی، ببوونە کۆکەرەوە و سەکۆی بەشێکی دیاری دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان بوون.
له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه: "هەڵکوتانەسەر و داخستنی ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان بە "زەبری ئەمنی"، ماکێکی ترسناکی دەمکوتکردن و سڕینەوەی ئەوانی دیکەیە."


وەڵام بدەوه