Kurdistan Press - چوار پارکی گەورە دروست دەکرێت چوار پارکی گەورە دروست دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چوار پارکی گەورە دروست دەکرێت

چوار پارک لە هەولێر دروست دەکرێ، کە دوو پارکیان لەسەر سەر بودجەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستانە و تێچووەكەیشی نزیکەی 19 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ هەیینی 6ی 9ی 2024، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، لە پێناو گرنگیدان بە سروشت و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتکردنی زیاترى هاووڵاتیان، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان چوار پارکی گەورە دروست دەکرێت.

ئاماژە بەوە کراوە، پارکێک لە کەنار شەقامى خێراى 150، بە گوژمەى سێ ملیار و 700 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان و لەسەر ڕووبەری 150ھەزار مەتری چوارگۆشە دروستکراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو یەکتربڕی شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە ڕێگەی هەولێر - مووسڵ، بە گوژمەکەی زیاتر لە سێ ملیار و 420 ملیۆن دینار، لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر دەست بە دروستکردنى کراوە.

پارێزگای هەولێر باسی لەوەش کردووە، پارکى ڕەشکین، بە بڕی 15 ملیار دینار لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.

جەختیش کراوەتەوە، پڕۆژەی دروستکردنی پارکی گەڕەکى ژیان، کە بە گوژمەى ملیارێک و 40 ملیۆن و 477 هەزار دینار) لەسەر بودجەى 15%ى سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر لە سەر ڕووبەری 19 هەزار مەتر دووجا دەست بە دروستکردنى کراوە..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا