داگیركردنی بارەگای ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر لەلایەن كۆماندۆی یەكێتییەوە لە سلێمانی، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەمبارەیەوە، بنكەی ڕووناكبیری گەلاوێژەوە لە بەیاننامەیەكیدا داوای لەنووسەران و ڕۆشنبیران كرد، كە لەسەر ئەو كردەوەیەی یەكێتی هەڵوێستی جدییان هەبێت و بێدەنگ نەبن.
ئەمڕۆ هەیینی 6ی 9ی 2024، پشكۆ نەجمەدین، نووسەر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لەبەرامبەر داگیركردنی بارەگای ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر لەلایەن كۆماندۆی یەكێتییەوە هەڵوێستی خۆی بەناوی (ئازادیتان باش!) ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی: "دەزگەی چاودێر، ئەگەر مەلا بەختیاریش لێپرسراوی نەبا، ئەگەر داگیرکردن و داخستنیشی، وردەحیساباتی فیکر، هەڵویست و سیاسەتیشی لەپشت نەبا، دیسان شکاندنی دیواری ترس و بێدەنگی، شکۆ و شەهامەتێکە، هەق وایە هەموو نووسەران و خاوەن قەڵەمان، ڕێزی لێ بگرن و دەستی پێوە بگرن."
ئەمە لە كاتێكدایە، كە دوێنی پێنجشەممە 5ی 9ی 2024، هێزێكی كۆماندۆی یەكێتی هەڵیكوتایە سەر بارەگای ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر و دەستی بەسەر بیناكە و تەواوی كەلوپەلەكانی ناویشیدا گرت.


وەڵام بدەوه