ئارام شەهید حەمەحسێن: بەڕاستی شەرم ئەكەم شەهیدم بۆ یەكێتی داوە، شەرم ئەكەم ٤٣ كەسی بنەماڵەكەم پێشمەرگەی یەكێتین.
حەیف یەکێتی مرد و حازر خۆر میراتەکەی دەخۆن
ناخی کوڕە شەهیدێکی یەکێتی لەسەر یەکێتی
ئەوە چییە روودەدا؟
یەكێتی سەركردەكانی خۆی سوك و ریسوا دەكات، تێكۆشەرانی خۆی بێقیمەت دەكات، دەزگا ئەمنیەكانی لەجیاتی پارێزگاری لە حزب و كادر و سەركردەكانی، دەچێ عەیبداریان دەكات و فیلمی ئابروبەریان لێ دەگرێتەوە، ئیش لەسەر كچ و ژنەكانیان دەكات.
ئەو یەكێتیەی مام جەلال بە كات و دۆخی سەختدا گەیاندییە كەنارێك، ئێستا كوڕەكانی وەك چیرۆكی دارەوانەكە، داری ژێرپێی خۆیان دەبڕنەوە.
كاك بافڵ كێشەی لەگەڵ ژنەكەی هەبوو و جیابوەوە و ژنەكەی شووی كردۆتەوە، كەچی دەچێت پەلاماری كاك بەختیار دەدات.
رۆژانە كادر و تێكۆشەری یەكێتی ئیهانە دەكرێت لەلایەن دەباشانەوە، بەداخەوە هەمووشمان سەركز و بێدەنگین!
یەكێتی لە (كەمال فوئاد و نەوشیروان مستەفا و..تاد) هاتۆتە سەر وەهاب هەڵەبجەیی و سەرخێلی ئۆپەراسیۆن و كۆماندۆ!
یەكێتی لە حزبی (دەزگای سەردەم و مەكتەبی بیروهۆشیاری و فیستیڤاڵ و فكر و رۆشنگەری) هاتۆتە سەر نمایشی هێز و چەك.
یەكێتی لە دۆستایەتی سۆسیال دیموكراتەكانی دونیا و سەرۆك دەوڵەت و سەركردەكانی جیهانەوە، هاتۆتە سەر غەزعەلی و رەیان كلدانی!
یەكێتی (دەزگا ئەمنیەكانی) لە قادری حاجی علی و خەسرەو گوڵ و مامۆستا عەزیزەوە، هاتۆتە سەر گەنجێكی بێ ئەزموون و قومارچی وەك پۆڵۆی شاڵاوی علی عسكری!
یەكێتی لە خاوەنی لەشكرێك گەنج و نوخبەی رۆشنبیر، هاتۆتە سەر هەردی سەڵاح!
یەكێتی دەیان سەركردەی وەك (محمود سەنگاوی، مستەفا چاوڕەش)ی زەلیل و بێدەنگ و ناشرین كردووە، ئابروی سەدانی تری بردووە.
ئەو رۆژە باوەڕم بە یەكێتی بوونم لاواز بوو، كە یەكێتی رۆڵەكانی خۆی كوشتەوە و دڵسۆزێكی وەك موراد كانیكوردەیی شەهید كرد!
بەڕاستی شەرم ئەكەم شەهیدم بۆ یەكێتی داوە، شەرم ئەكەم ٤٣ كەسی بنەماڵەكەم پێشمەرگەی یەكێتین.
چۆن دژی دەباشانم، ئاواش دژی لالەزارم، بەس حەیف.... هەزار حەیف و تەنها دەتوانم پێتان بڵێم: یەكێتی مرد و هەندێك حازرخۆر ئێستا میراتەكەی دابەش دەكەن.


وەڵام بدەوه