ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جارێكی دیكه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێری كرد بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه.
گوتیشی، به‌پێی قه‌باره‌ی زیانه‌كانیان قه‌ره‌بووی دوكانداره‌كانی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه كه له 2 ملیۆن دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكوو 20 ملیۆن دینار، واتا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه به‌پێی زیانی زیانلێكه‌وتوان ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به گوژمه‌ی 5 ملیار و 300 ملیۆن دینار بازاڕه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا بازاڕه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و به دووشه‌فت و دوو كۆمپانیا كاره‌كان ده‌كرێت.


وەڵام بدەوه