نووسراوێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان دەکرێت
ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە پێویستییان بە ڕاژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و سێ یەكەمەكان، نووسراوێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان دەكات. لەسەر داواكاریی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی، ڕۆژی 21-07-2024، ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان كردووە و داوای زانیاریی سەبارەت بە پێویستیی وەزارەتەكان بە ڕاژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و سێ یەكەمەكانی زانكۆكان بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو دەكات، مەبەستەكە میلاكات و دامەزراندنە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی بە نووسراوی 4089/162/50، لە ڕۆژی 10-07-2024، نووسراوێكی بە خشتەیەک ئاراستەی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی هەرێمی كوردستان كردووە و داوا دەكات پێویستیی سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت بە ڕاژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووانی سێ یەكەم بەپێی پلە و ناونیشانی وەزیفی بۆیان ڕەوانە بكرێت.
بە عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوەپشتڕاستی كردەوە كە نووسراوەكە بۆ وەزارەتەكەی ئەوانیش نێردراوە، هاوكات ئاماژەی بە ئەوە دا كە بابەتەكە تایبەت نییە بە وەزارەتەكەیان بەڵكوو بۆ سەرجەم وەزارەتەكان نێردراوە.
وەڵام بدەوه