Kurdistan Press - لە فڕۆکەخانەی ھەولێر دۆلار بەبەھای فەرمی دەدرێت بەھاوڵاتیان لە فڕۆکەخانەی ھەولێر دۆلار بەبەھای فەرمی دەدرێت بەھاوڵاتیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە فڕۆکەخانەی ھەولێر دۆلار بەبەھای فەرمی دەدرێت بەھاوڵاتیان

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق  بە گەشتیاران دەستپێدەکاتەوە، بەڵام مەرج و ڕێنمایی هەیە و گەشتیارانی وڵاتێکیش ناگرێتەوە.

 لە دوای دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە ساڵی ڕابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانان و گەشتیاران ڕاگەیاند، بەڵام نزیکەی  ساڵێكە پرۆسەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیراوە.

هەر گەشتیارێک لە کاتی گەشتکردندا دەتوانێت تاوەکو سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت، واتە 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار، بەمەش بەپێی نرخی ئەمڕۆ کە بەهای هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 150 هەزار دینارە، هەر گەشتیارێک 540 هەزار دینار قازانج دەکات.

 لە فڕۆکەخانە سیستەم دانراوە، بڕیارەکە وڵاتی ئێران ناگرێتەوە ئەو گەشتیارانەی سەردانی  ئەو وڵاتە دەکەن ناتوانن لێی سوودمەند بن، هەر گەشتیارێکیش دەتوانێت مانگانە  تەنیا یەک جار دۆلار بە نرخی فەرمی  وەربگرێت.

 حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی مۆڵەتیان بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەی هەولێر وەرگرتووە و لە نێو فڕۆکەخانە نووسینگە دەکەنەوە،  48 کۆمپانیای ناوخۆش  ڕێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتیان تەواوکردووە و تەنیا ڕەزامەندی بانکی ناوەندییان ماوە.  ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "بڕیارەکەمان پێگەیشتووە و لە ئایندەیەیکی نزیکدا شوێن بۆ نووسینگەی کۆمپانیاکان دابین دەکەین و دەستبەکار دەبن".

لەلایەکی دیکەوە: د. کازم مەغدید، بەڕێوەبەری تۆمارکردنی کۆمپانیا نیشتمانییەکان راگەیاند، پێویستە کۆمپانیا ناوخۆییەکان هاوشێوەی کۆمپانیاکانی عێراق ببنە گرووپ و هەر گرووپێک لە پێنج کۆمپانیا کەمتر نەبێت، ئەوکات یەک گرووپ دەتوانێت نووسینگە بکاتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا