وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگری سێنتكۆم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبوونه‌وه و تاوتوێی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریان له ناوچه‌كه‌دا كرد.
مارك سترۆ كونسڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، ڕای گه‌یاند، براد كووپه‌ر، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیان له به هێزتركردنی هاوئاهه‌نگییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، روونی كردووه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی پرسی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
وەڵام بدەوه