Kurdistan Press - واژوو لەسەر پلە بەرزکردنەوە کرا واژوو لەسەر پلە بەرزکردنەوە کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

واژوو لەسەر پلە بەرزکردنەوە کرا

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بڕیاری بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانی دا و سەتان ئەفسەر لێی سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی تەمووز، هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕای گەیاند، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ واژووی لەسەر هەمواری ڕێنوێنیی بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كرد و بەپێی هەمواری نوێ.

زیاتر گوتی، ئەو ئەفسەرانەی لە پلەی عەقیدن و ئامادەكاری دەكەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانیان بۆ عەمید، لە كاتی فەراهەمبوونی مەرجە یاساییەكان، دەكرێت لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بن لە دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ.

باسی لەوەش كرد، بەو بڕیارە داواكاریی سەتان عەقید كە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە وەزیر، جێبەجێ دەبێت.

بەڕێوەبەرەكەی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ئەم جۆرە لە حوكمڕانی پێی دەگوترێ حكوومەتی وەڵامدەرەوە، كاتێك هاووڵاتییان لە هەر چین و توێژێك داواكارییەكی ڕەوایان هەبێت و پێشكەشی بكەن، لەم جۆرە حوكمڕانییە داواكارییەكە بە وردی تاوتوێ دەكرێت و وەڵام دەدرێتەوە”.

ئاماژەشی داوە بەوەی سەتان ئەفسەر لەو بڕیارە سوودمەند دەبن. وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاری بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانی دا و سەتان ئەفسەر لێی سوودمەند دەبن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه