Kurdistan Press - سبەیی لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە سبەیی لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەیی لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات و داوا دەکات لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ دوای عەسر کەس لەماڵ نەچێتە دەرەوە.

ئەمشەو سێشەممە 23/7/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "تکایە سبەی لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ دوای عەسر کەس لەماڵ نەچێتە دەرەوە، بەهۆی بەرزی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی و بوونی شێ ڕێژەیی لەهەوادا زۆری بەهەڵم بوون هەست بەگەرمای بێزارکەر دەکرێت.

ئەوەشی خستووەتە روو: "سبەی بەهۆی کاریگەری بەردەوامی بارستە هەوای گەرمی ئەفریقی لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، کەشوهەوای سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان گەرم دەبێت هاوشێوەی ئەمڕۆ سێشەممە پلەکانی گەرما بە بەرزی و جێگیری دەمێنێتەوە، ناوچەکانی گەرمیان بە پلەیەک گەرمترین ناوچەی هەرێمن و بە پلە دووش ناوچەکانی سنووری کەرکووک، هەولێر، هەڵەبجە و موسڵ، بە پلە سێش سلێمانی، دهۆک، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ گەرم دەبێت."

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی روونیشی کردووەتەوە کە سفێنکترین ناوچهی هەرێم کوردستان، حاجی ئۆمەران دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا