Kurdistan Press - حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار جۆری باجی ڕاگرت. حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار جۆری باجی ڕاگرت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار جۆری باجی ڕاگرت.

بەمەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتیان و کاسبکاران، حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار جۆری باجی ڕاگرت.

 کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی و بۆ ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاونیشتمانیان، باج لەسەر ژمارەیەک کاسبکار ڕادەگیرێت.

باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکان

باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتەکان

باجی سەر سەمونخانە و نانەواخانەکان

باجی زەوییە بەتاڵەکان

باجی مانگانەی چێشتخانە و هۆتێلەکان: نزیکەی دوو ملیار دینار

باجی مانگانەی نەخۆشخانە تایبەتەکان: نزیکەی 600 ملیۆن دینار

باجی مانگانەی سەمونخانە و نانەواخانەکان: نزیکەی 50 ملیۆن دینار

باجی مانگانەی زەوی بەتاڵ: نزیکەی دوو ملیار دینار.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەمان بابەت ڕاگەیێنراوێکی  بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، چوار باجەکە تاوەکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق و هەموارکردنەوەی یاسای باج ڕادەگیرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا