كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی 7ی 2024)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئازیز دەکەینەوە لەسەر ڕێگای سەرەکی (کەلار - سلیمانی) لە ناحیەی باوەنوورەوە هەتا نزیک گوندی ئاوە خێری، سایدی دوومی ڕێگاکە داخراوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ڕێگاکە بووە بەیەک ئاراستە، هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل کەوتووەتە ئاراستەی سلێمانی بۆ کەلار، تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، تاکوو بە دووربن لەڕووداوی نەخوازراو.


وەڵام بدەوه