Kurdistan Press - ھەواڵێکی خۆش لە ئەمریکاوە بۆ ھێزی پێشمەرگە ھەواڵێکی خۆش لە ئەمریکاوە بۆ ھێزی پێشمەرگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەواڵێکی خۆش لە ئەمریکاوە بۆ ھێزی پێشمەرگە

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا و خزمەتگوزاریی ئاسایشی دیپلۆماسی، هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن بۆ مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

ئەمڕۆ دووشەممە 22/7/2024، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا و خزمەتگوزاریی ئاسایشی دیپلۆماسی، ڕاهێنانیان بە 24 ئەفسەری زێرەڤانی کردووە تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر.

ئاماژە بەوەش دراوە: "کۆرسەکە تایبەت بووە بە پاراستنی ژێرخانەکان لەکاتی ڕوودانی کاری تیرۆریستی و کارەساتی سروشتیدا، دەشڵێت: ئەفسەرە بەشداربووەکانی هێزی پێشمەرگە، ئاشنابوون بە بونیادنانی هاوبەشیی کۆمەڵگەیی و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی هێرش و تێگەیشتن لە کاریگەریەکانی تەقەمەنی."

ئەوەش خراوەتە روو: "بەشداربووان کۆرسەکەیان تەواوکرد و جێگری بەرپرسی ئاسایشیی هەرێمیی کونسوڵخانە مایکڵ بلیز و فەریق عەزیز وەیسی وتاری سەرەکیی ئاهەنگی دەرچوونەکە و بڕوانامەکانیان پێشکەش بە ئەفسەرە بەشداربووەکانی هێزی پێشمەرگە کرد."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا