Kurdistan Press - بڕیاری لێخۆشبوونی ئەم قەڕزە تەنھا یەک ھەفتە ماوە بڕیاری لێخۆشبوونی ئەم قەڕزە تەنھا یەک ھەفتە ماوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری لێخۆشبوونی ئەم قەڕزە تەنھا یەک ھەفتە ماوە

وەزارەتی كارەبا رای گەیاند، تەنیا یەك هەفتە كات ماوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان سوودمەندبن لە داشكانی قەرزەكانی كرێی كارەبا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بڕیاری دا، جارێكی تر دەست بكرێتەوە بە داشكان لە كرێكی كارەبا كە تا ئێستە 80 هەزار هاووڵاتی تێدا سوودمەند بوونە.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تەمووز، وەزارەتی كارەبا بڵاوی كردەوە، دوا بەدوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە 27ـی ئادار، لەبارەی لێخۆشبوون بە رێژەی 20%ـی لە بڕی پارەی كەڵەكەبووی پسوولەی كارەبا، ئێستە كاتەكەی بەرەو كۆتایی دەچێت.

باس لەوەش كراوە، دوا كات بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیاری لێخۆشبوونەكە تا 32ـی تەمووز كە دەكاتە كۆتایی هەفتەی داهاتوو.

سەتان ملیار دینار لای هاووڵاتییان ماوە كە كرێی پارەی كارەبایە و ساڵانە لەسەریان ماوەتەوە نەیانداوە، حكوومەت لە دوو ساڵی رابردوو دوو جار داشكانی كردووە تا ئەو قەرزە لەسەر هاووڵاتییان سووك بكات و بیگەڕێننەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه