حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند كه ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و تیمێكی تایبه‌تی رووپێوی ده‌ستی به كار كردووه.
په‌یجی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كدا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تیمی ڕووپێویی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، به هاوكاریی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌ورگۆسك، له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌ستی كردووه به ڕووپێوی و ڕێكخستنه‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیی كه‌ورگۆسك، به مه‌به‌ستی دانانی نه‌خشه‌ی كه‌رتی ئه‌و سنووره، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری داوه كه له ماوه‌كانی داهاتوودا زه‌وی به‌سه‌ر ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی كوردستاندا دابه‌ش بكات، به‌گوێره‌ی مه‌رج و رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك هه‌شت ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت زه‌وی وه‌رده‌گرێ.
وەڵام بدەوه