هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو ده‌كات
به سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانیی رێگریكردن له دروستبوونی لافاو له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆكردنی چه‌ندان بیرۆكه و راسپارده، هاوكات جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تاوتوێكران. هه‌روه‌ها تیشكخرایه‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستبوونی لافاو و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ری بۆسه‌ر زۆربوونی رێژه‌ی بارانبارین و هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه بگیرێته به‌ر كه ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی لافاو. لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران به‌ر له هاتنی وه‌رزه‌كانی بارانبارین هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر، له‌مپێناوه هه‌موو پاڵپشتییه‌ك خرایه ڕوو.
هه‌روه‌ها تیشكخرایه سه‌ر هه‌موو ئه‌و رێكار و پڕۆژه ستراتیجییانه كه له ساڵانی رابردوو بۆ كه‌مكردنه‌وی كاریگه‌ریی و مه‌ترسییه‌كانی لافاو ئه‌نجامدرابوون و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ندتن پڕۆژه‌ی تری ستراتیجی كرا.


وەڵام بدەوه