شارەزایەکی بواری كەشناسی ئاشكرای دەكات کە لەم هەفتەیەدا پلەی گەرما پێنج پلە بەرز دەبێتەوە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای كەشناسی، راگەیاند: "سبەی یەکشەممە 21/7/2024، پلەی گەرما بەبەرزی دەمێنێتەوە و دووبارە لە رۆژانی دووشەممە تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە پێنج پلەی تر بەرزتر دەبێتەوە."
ئاماژەی بەوەش دا: "پاش ئەوە پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن، لە ڕۆژی هەینی پلەكانی گەرمیا پلەیەك بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی بەرزی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بۆ 11 پلە هەست بەگەرمی دەکرێت."
ئەو كەشناسە جەختی كردەوە: "پلەکانی گەرما لەو ئاستە گەرمە تاوەکوو کۆتایی مانگی حەوت جێگیر دەبێت، پاشان دووبارە شەپۆلێکی تری گەرمای بەتین ناوچەکە دەگڕێتەوە."
وەڵام بدەوه