سەرۆکوەزیران بارزانی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی سەرکۆنە دەکات و داوای ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە دەکات.
ڕۆژی 15-07-2024، ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار، لە کاتی چوونەدەرەوە لە ماڵ ئۆتۆمبێلەکەی تەقییەوە و خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی بەسووکی بریندار بوون.
سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە، "هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".
سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت، "هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارێتی ئەنجامەکانی دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
وەڵام بدەوه