بەرپرسێكی كۆمسیۆن رای گەیاند، دوای راگەیاندنی فۆرم بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردن و پێویستیی بە فەرمانبەر بۆ ئەو ڕۆژە، تا ئێستە 100 هەزار فۆرم پڕ كراوەتەوە و تا هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
بڕیارە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەپێی تۆمارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرووی سێ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانی و كاندیدی تاك، كێبەركێ بۆ 100 كورسیی پەرلەمان دەكەن، پێنجیان بۆ مەسیحی و توركمانە.
ئەمڕۆ دووشەم 15ـی تەمووز، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، راگەیاند، دوای بڵاوكردنەوەی فۆرم بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردن، تا ئێستە 100 هەزار فۆرم پڕ كراوەتەوە.
زیاتر گوتی، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، 30 بۆ 40 هەزار فەرمانبەرمان پێویستە، زۆری ئەو ژمارەیە وا دەكات ئێمە لە كۆتایی دا تیروپشك بكەین.
باسی لەوەش كرد، تا هەفتەی داهاتوو پڕكردنەوەی فۆرم بەردەوام دەبێت، دوای تەواوبوونی كاتی پڕكردنەوەی فۆرم هەڵدەستین بە دیاریكردنی ناوەكان.
بڕیارە لە 20ـی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت و ئێستە كۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە.
وەڵام بدەوه