وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە بگات.
دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکانی دەرکرد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاند، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش دراوە، تاوەکو ئێستا نەنێردراوە و چاوەڕوان دەکەین ئەم هەفتەیە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
ئەو پارەیەی خەرج دەکرێت نزیکەی 700 ملیار دینارە و بڕیارە بە یەکجار بنێردرێت، لەگەڵ گەیشتنی ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی "ئەگەر هەموو پارەکە خەرج بکرێت مووچەی هەردوو مانگەکە پێکەوە دابەش دەکرێت".
وەڵام بدەوه