Kurdistan Press - بەرپرسە پارتیەکە ھەموو شتێک ئاشکرا دەکات بەرپرسە پارتیەکە ھەموو شتێک ئاشکرا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسە پارتیەکە ھەموو شتێک ئاشکرا دەکات

ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی پارتی لە کەلار وردەکاریی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، گومان دەکات لەرێگەی کۆنترۆڵەوە تەقێنرابێتەوە.

 ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆ بەیانی گوتی: دوای 15 خولەک لە هێنانەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەم لە حەوشەی  ماڵەکەمەوە لەلایەن شۆفێرەکەمەوە، کاتێک من بۆ ناو ئۆتۆمبێلکە سەرکەوتووم ئینجا تەقییەوە، گومانم هەیە لەڕێگەی کۆنترۆڵەوە تەقێنرابێتەوە".

 ئەکرەم ساڵح زیاتر گوتی: "پێموایە ڕووداوەکە تیرۆریستییە، ئەو شوێنەی من لێی  دادەنیشم بۆمبەکە لەژێر ئەو تایەی دانرابووەوە، ئەگەر کەمتر لە خولەکێک دواتر لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیباین کارەساتمان بەسەردا دەهات و هەموومان دەسووتاین". باسی لەوەش کرد کە ڕووداوەکە تەنها بووەتە هۆی زیانی ماددی و برینداربوونی سووک لە خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی. بەرپرسی لقی پارتی لە کەلار گوتی: "بەدڵنیاییەوە  ڕووداوەکە دەستی لەپشتە، بەڵام ناتوانین هیچ کەس و لایەنێک تۆمەتبار بکەین و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانین".

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه