Kurdistan Press - دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم کەسانە دەکرێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم کەسانە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم کەسانە دەکرێت

بەرپرسێكی گەنجینەی وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دراوە و لە سبەیەوە خەرج دەکرێت.

سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، ڕاگەیاند: "بڕیاری خەرجکردنی مووچەی وانەبێژان هاتووە، سبەی دەست بە خەرجكردنی دەكرێت و ئەوەی چەكی ئامادە بێت پارە وەردەگرێت."

بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش، 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

لای خۆیەوە، كارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ راگەیاند: "ئەمڕۆ چەکی مووچەی وانەبێژان ئامادە كرا و تاوەكوو كۆتایی هەفتە مووچەی وانەبێژانی سەرجەم پەروەردەکان دابەش دەكرێت."

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار و 740 مامۆستان، مووچەی مانگانەیان لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینار زیاترە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا