مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر دۆناڵد ترەمپ دەکات و نزای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت.
لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ كرا و بریندارکرا.
سەرۆکوەزیران بارزانی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم ".
سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت، "هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین" .
وەڵام بدەوه