Kurdistan Press - پلەکانی گەرما دادەبەزن پلەکانی گەرما دادەبەزن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما دادەبەزن

كەشناسی ئاشكرای دەكات، بارستەهەوایەك روو لە هەرێمی كوردستان دەكات، بەهۆیەوە پلەكانی گەرمی دادەبەزن و ئاشكراشی دەكات: "لەو سێ هەفتەیەی لە مانگی تەمووزدا ماون، هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز لەئارادا نییە."

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای كەشناسی، راگەیاند: "لە سبەی یەکشەممە 14/7/2024ەوە، بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەک بۆ سەرناوچەکانمان، پلەكانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن و ئەو شەپۆلە گەرمییەی هەیە نامێنێ."

ئاماژەی بەوەش دا، خێرایی با كەمێك زیاتر دەبێت، گوتیشی: "خێرایی با لەنێوان 20 کیلۆمەتر بۆ 35 کیلۆمەتر دەبێت و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاریی روودەدات."

لای خۆیەوە سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی، ڕاگەیاند: "بەپێی نوێترین زانیاری، لەو سێ هەفتەیەی لە مانگی تەمووزدا ماون، هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز لەئارادا نییە و پلە گەرمای وەرزی هاوین ئاسایی و جێگیر دەبێ."

سیروان ساڵح دڵنیایی دا و گوتیشی: "وەرزی هاوین بە وەرزی گەرما ناسراوە و هەزاران ساڵە هەروا بووە، پێویست بە هۆشداری و گەورەکردنی بابەتەكە ناکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا