Kurdistan Press - پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پله‌ی گه‌رمای شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، پله‌ی گه‌رمای شاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌، به‌غدا 45 پله‌، نه‌ینه‌وا 44 پله‌، دیوانیه‌ 45 پله‌، زیقاڕ 47 پله‌، كه‌ربه‌لا 45 پله‌ و واست 46 پله‌ و كه‌ركووك 44 پله‌ و هه‌روه‌ها هه‌ولێر 43 پله‌، سلێمانی 41 پله‌ و دهۆك 42 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ به‌شێك له‌ پارێزگاكانی عێراق، پله‌ی گه‌رما گه‌یشته‌ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سبەی یەکشەممە 14/7/2024 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵێکی ناروون دەبێت و لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی دەریای ناوەڕاست پله‌ی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزمتر دەبێتەوە، خێرای با، کاتەکانی پاشنیوەڕۆ مامناوەند دەبێت 10-25 کم/ک ئاراستەی با، رۆژئاواو و باشووری رۆژئاوا ده‌بێ، ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین لە رۆژئاوای عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانمان دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه