د.دنیا عادل ئه‌و پزیشكه گه‌نجه‌یه كه شه‌وی رابردوو وه‌ك كه‌سوكاره‌كه‌ی گوتیان له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداره‌وه رفێنرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بزانێت له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا ئه‌و پزیشكه له كوێ بووه.
كێشه‌ی د.دنیا عادل نوێ نییه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئه‌و كێشه‌یه شۆشیال میدیای ته‌نیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خۆی چه‌ند جارێك گیراوه و به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه، پێشتریش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ناوی چه‌ند كه‌سێكی ئاشكرا كردبوو كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن و ئه‌وانن وای لێ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هێزی ده‌مامكداره‌وه بڕفێنرێ.
باوكی د.دنیا شه‌وی رابردوو رای گه‌یاند كه كچه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداره‌وه رفێنراوه و بردراوه‌ته فه‌رمانده‌یی كه له‌سه‌ر ماده‌ی دووی مۆبایل تۆمه‌تبار كراوه.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، كه كچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گرووپێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت كه سه‌ر به بافڵ تاڵه‌بانین و به‌رده‌وام سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها دایكی د.دنیا داوا ده‌كات كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بێته ناو كێشه‌كه‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن سه‌ر به بافڵ تاڵه‌بانین.
به گوێره‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌سێك به‌ناوی "ش.ج" كه خێزانی په‌یجه‌وانێكی سلێمانییه، هه‌ڕه‌شه‌ی له د.دنیا عادل كردووه كه ده‌بێت سلێمانی جێ بهێڵێ و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ناهێڵێ پشوو بدات.
ئه‌و كرده‌وه‌ی به‌رانبه‌ر د.دنیا عادل كراوه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه چه‌ند په‌یجه‌وانێك ده‌توانن عه‌قڵی بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ڵسوڕێنن و له سلێمانیش هێز بجووڵێنن.
لای خۆیه‌وه د.باخان ئازاد چالاك و پزیشكی گشتیی، بۆ "وشه" گوتی، به‌داخه‌وه سلێمانی وای لێ هاتووه ده‌بێت لێی رابكه‌ین و كه‌شێكی ته‌ناهیی خراپ سه‌پێنراوه
ئه‌و گوتی، له هیچ كوێیه‌كی دنیا نه‌بووه ئێواران كه‌سێك ببردرێ بۆ لێكۆڵینه‌وه و هه‌موو شتێك له سنووری سلێمانی كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، كه‌سێكی تر به‌ناوی "ه.و" هه‌ڕه‌شه له د.دنیا ده‌كات و به‌ناوی بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به‌گوێی نه‌كات ئه‌وه وا ده‌كات بڕوانامه‌ی پزیشكی لێ بسه‌ننه‌وه.
وەڵام بدەوه