سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و دووپاتی کردەوە کە هەر کاتێک پارتی بەهێز بووبێت کوردستانیش بەهێز بووە.
ڕۆژی پێنجشەممە 11-07-2024 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ئاستە جیاجیاکانی ڕێکخستنی سنووری لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی گوتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سوپاسی خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کادیرانی پارتی کرد کە "لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بە خۆڕاگریی خۆیان بوونەتە مایەی ئومێد بۆ گەلی کوردستان". سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە کە "پارتی بۆ زیندووهێشتنەوەی ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گەلی کوردستان دروست بووە و ئامرازە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و هەر کات پارتی بەهێز بووبێت کوردستانیش بەهێز بووە".
هەر لەو دیدارەدا باسی سەردانەکەی بۆ بەغدا کرد و هەروەها پەیوەست بە باری ڕێکخستنە ناوخۆییەکانی پارتی سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونی و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
وەڵام بدەوه