حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان بەردەوامە، ئەوجارە بڕیاری داوە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو و پارەی ئاو بەشێوەیەكی درێژخایەن بۆ هاووڵاتییان بەردەوام بێت تا ئەو كاتەی ئەو دۆخەی داراییەی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەبێت، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆش ئاماژە دەكات، ئەو كارە بۆ خزمەتی خەڵكە و بەهۆیەوە هەموو خەڵك لێی سوودمەند دەبن، بڕیاری ئەمجارە درێژخایەنە و بەردەوام دەبێت.
بڕیارەكەی حكوومەت بۆ لێخۆشبوونی 20%ی پارەی ئاو، تەنیا قەرزی كەڵەكەبووی هاوبەشەكانی ئاو ناگرێتەوە، بەڵكو هەموو ئەو هاوبەشانە دەگرێتەوە كە پارەی ئاو دەدەن، راستەوخۆ لەبەردەم ماڵ یان لە بنكەی دانی پارەی ئاو لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت، تا ئێستەش بە دەیان هەزار كەس لەو بڕیارەی حكوومەت سوودمەند بوونە.
لەوبارەوە ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم راگەیاند، بڕیاری ئەمجارەی لێخۆشبوونی بەشێكی پارەی ئاو لە جارەكانی پێشوو كە كراوە جیاوازە، ئەمجارە حكوومەت لە بڕیارەكەیدا دەڵێت، ئەو لێخۆشبوونە 20%یەی دەكرێت، تا ئەو كاتەی قەیرانی دارایی باش دەبێت بەردەوام دەبێت و ماوەی بۆ دیاری نەكراوە، لەكاتێكدا جارەكانی پێشوو ماوە بۆ لێخۆشبوونەكە دیاری دەكرا كە بە بەردەوام سێ مانگ بووە.
وەڵام بدەوه