به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وێنه‌ی دوو كه‌سی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه دزییان له مزگه‌وت كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا لەلایەن بەڕێوه‌بەرایەتی ئەوقافی سۆرانه‌وه نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا ئاگادارکرایه‌وه بە ھەبوونی 2 تاوانی دزی لە مزگەوتەکانی برایەتی و عه‌بدوڵا قادر لە گوندی دێلزیان.
ڕاشیگه‌یاند: دوای چوونی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا کۆمەڵێک کەلوپەلی کارەبایی لە مزگەوتی برایەتی دزراوە، هه‌روه‌ها لە مزگەوتی عه‌بدوڵا قادر قاسەیەکی خێرخوازی شکێندراوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای بەدواداچوونی وردی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا، توانیان بە کەمتر لە 5 کاتژمێر 2 تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و دوای ئاگادارکردنەوە دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، هه‌ردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ردوو تاوانباره‌كه دانیان بە تاوانەکەیان داناوه.
وەڵام بدەوه