شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، كاریگەری ئەو شەپۆلەی كە پێشبینیكراوە بە دابارینێكی باش وەك خۆی بە جێگیری ماوەتەوە و هۆشداریشی داوە لەوەی خەڵك چاو كراوەبیت لەوەی بەشێك لە كەشناسان وێنەی گۆڕانكاریانی كەشەوهەوای رابردوو بەكاردەهێننەوە بە مەبەستی خەڵك كۆكردنەوە لە خۆیان و باس لە زەنگی مەترسی دەكەن لەبارەی بارانەوە.
ئەمرۆ پێنجشەم 25ی نیسانی 2024، محەمەد كەلاری شارەزای كەشناسیی رای گەیاند، وه‌ك چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئاماژه‌م به‌هاتنی شه‌پۆلێكی باشی بارانبارین دابوو، سوپاس بۆ خوا شه‌پۆله‌كه ماوه و ڕێژه‌ی بارانه‌كەیش باشه به‌ڵام گۆرانكاری به‌رده‌وام رووده‌دات.
لەبارەی گۆڕانكارییەكانەوە روونی كردووەتەوە، له‌هێزی شه‌پۆله‌كه گۆڕانكاری ڕوو ده‌دات به‌پێی پێشبینیه‌كان بێت له 1ی5وه بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته كه‌شی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وروبه‌ری ناسه‌قامگیر ده‌بێت و باراناوییه و ئاماژەیشی داوە، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ئێستاوه زه‌نگی مه‌ترسی لێ ده‌درێ، ئاگاداری حاڵه‌تێك بن به‌شێكی كه‌شناسان ئێستاش وێنه‌ی گۆرانكاری رابردوو به‌كاردێننه‌وه بۆ چه‌واشه‌كاری و خه‌ڵك له‌خۆ كۆكردنه‌وه.
وەڵام بدەوه