Kurdistan Press - نڕخی مریشکی زیندوو زیاتر دابەزی نڕخی مریشکی زیندوو زیاتر دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی مریشکی زیندوو زیاتر دابەزی

نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی و کیلۆی بە 2750 دینارە.

نرخەکە زیاتر لە مانگێکە روو لە دابەزینە. ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشدار رەشۆ، مریشکفرۆش لە شاری هەولێر راگەیاند، کیلۆیەک مریشک 2750 دینارە.

نێوەڕاستی شوباتی ئەم ساڵ، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتە 4000 دینار. کۆتایی مانگی رابردوو دابەزی بۆ 3500 دینار.

لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخەکەوە بەشدار رەشۆ وتی، مریشک لە بازاڕدا زۆرە و کڕیاری کەمە، بەراورد بە رابردووش مریشکی کەمتر هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت.

بەگوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن کە دەکەنە نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشت، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆدا 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆ زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه