Kurdistan Press - داوایەک لە پێشمەرگە دەکرێت داوایەک لە پێشمەرگە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داوایەک لە پێشمەرگە دەکرێت

فەرماندەیی زێرەڤانی داوا لە سەرجەم پێشمەرگەكانی دەكات، هەرچی بڕوانامە هەیە ئاراستەی شوێنی خۆیان لە دەوام بكەن بەمەبەستی بەرزكردنەوەی پلە.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی نیسان، بەپێی نووسراوێكی فەرماندەیی زێرەڤانی كە ئاراستەی سەرجەم پێشمەرگەكانی كراوە، تێیدا داوای بڕوانامە كراوە.

ئەو فەرماندەییەی پێشمەرگە لە نووسراوەكەیدا دەڵێت، داوا لە سەرجەم لیست و یەكەكانی پاسەوانی دەكەین كە بڕوانامەكانیان ئاراستەی شوێنەكانی دەوامی خۆیان بكەن، بەجۆرێك لە بڕوانامەی ناوەندی تا ماستەر دەگرێتەوە.

لەبارەی هۆكاری داواكردنی بڕوانامە ئاماژە بەوە كراوە، ئەو بڕوانامەیە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی پلەیە.

بڕیارە بۆ مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچە بە بەرزكردنەوەی پلە بێتە ناردن و لە سەرجەم وەزارەتەكان ئەو لیستە ئامادە بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه