Kurdistan Press - پەیامێک لە مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێک لە مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی پەیامێکی ئاراستەی کوردی ئێزدی کرد.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە: "بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی نوێی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لە میر و کەسایەتی و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی ڕووحانی ئایینی ئێزدی و سەرجەم ئێزدیانی کوردستان و جیھان دەکەین و، ھیواخوازین ئەو جەژنە بە خۆشی و ئارامی و ئاسودەیی بەسەربەرن."

ئاماژە بەوەش دراوە: "لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر پاراستن و بەھێزترکردنی کولتووری پێکەوەژیان و برایەتی نێوان سەرجەم پێکھاتە ئایینی و ئایینزا و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەینەوە لە پێناو خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیان و ئایندەیەکی ڕۆشنتر و دەستکەوتی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان."

ئەوەش خراوەتە روو: "ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی بۆ خواست و ویستی ڕەوای خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکەینەوە لە چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی شنگال بەتایبەتی و ئەو ناوچە و شوێنانەی دەوروبەری بە گشتی و ئاوەدانکردنەوەیان و، قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی زیانلێکەوتووان و دووبارە نەبوونەوەی نەھامەتییەکان و، دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانی بۆیان."

هەروەها روونیش کراوەتەوە: "جارێکی دیکە جەژنی سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی پیرۆز دەکەین و ئومێدی بەختەوەری و شادی بۆ ھەموو لایەک دەخوازین."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه