Kurdistan Press - بریاری لێخۆشبوونێکی دیکە دەرچوو بریاری لێخۆشبوونێکی دیکە دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریاری لێخۆشبوونێکی دیکە دەرچوو

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان، هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە، کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دایە."

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە شەڕی دژ بە داعش، هەزار و 686 پێشمەرگە شەهید بوونە.

بەپێی زانیاریەکان، پێشینەی قەرزی کشتوکاڵی لەنێوان 80 ملیۆن دینار و 150 ملیۆن دینار و 500 ملیۆن دینارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه