ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی، وه‌ڵامی هه‌ندێك ده‌نگۆ ده‌داته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه پارتی پێداگره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكانی نه‌ینه‌وا.
چه‌ند رۆژێكه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه یه‌كێتی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی لەگەڵ لیستە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، داوای یەکێک لە قایمقامییەتەکانی قەزاکانی مەخموور و شێخان دەکات و زیاتر پێداگریی وەرگرتنی قایمقامییەتی قەزای مەخموور دەکات.
له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش، دوای هه‌ڵبژارنی به شه‌ش مانگ، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكانیش بكرێت، كه تائیستا له كۆی 9 قه‌زای پارێزگاكه، هیچ رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی نه‌كراوه، پارتی ده‌یه‌وێت به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێن، كه به‌وپێیه پارتی پۆستی قائیمقایه‌تی قه‌زاكانی (شنگال و شێخان و مه‌خمووری) به‌ر ده‌كه‌وێت.
نازم هه‌ركی، به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، راگەیاند: "رێككه‌وتنێكمان هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له بابه‌تی شنگال، به‌ده‌ر له‌و رێككه‌وتنه، هه‌ر هه‌نگاوێك بنرێت خۆسه‌پاندنه، ئه‌و رێككه‌وتنه لایه‌نی سێیه‌میش، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانن تێیدا به‌شدارن، به‌پێی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا ده‌بێت شه‌ش مانگ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت و یه‌كه‌ی ئیداری دابنرێت، ئێستا پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌سیاسی كراوه و ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ر له رێككه‌وتن و بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌لای خۆیانه‌وه بڕیار بده‌ن، به‌ڵام بۆیان ناچێته سه‌ر، چونكه ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر رێككه‌وتنی شنگال و پێدانی حه‌ق به‌پێی هه‌ڵبژاردنه‌كان به لایه‌نی براوه، كه یه‌كێك له بڕگه‌كان ئه‌وه‌یه، كه ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ شنگال دابنرێت و قه‌زاكانی دیكه به‌پێی یاسا، هه‌ڵبژاردنیان بۆ بكرێت."
راشی گه‌یاند: ”ئه‌و ده‌نگۆیانه راست نیین و هیچ پۆستێك یه‌كلا ناكرێته‌وه، تا به‌پێی یاسا نه‌بێت، ئه‌وان ده‌ترسن له هه‌ڵبژاردنی قه‌زاكان (كه له‌ناو خه‌ڵك ده‌كرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی قائیمقامه‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كان)، چونكه ده‌زانن هه‌ڵبژاردنی قه‌زاكان بكرێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حه‌قه سه‌ر ده‌كه‌وێت، بۆیه هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت بكرێت، پارتی پێداگره له‌سه‌ر دوو شت، یه‌كه‌میان رێككه‌وتنی شنگال و دووه‌میشیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكان، به‌ڵام چونكه هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یانه‌وێت دیزاینی پێشوه‌خته بۆ پۆستی ئیداره‌كانی نه‌ینه‌وا دابنێن، پارتی ناچێته ژێر ئه‌و باره‌وه.“
به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی راشی گه‌یاند: ”ده‌بێت به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی خۆمان پۆسته‌كان وه‌ربگرین و پێویستە له‌گه‌ڵ واقعی جوگرافیا و به‌ركه‌وته‌ی جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵبژاردن بكرێت.“
وەڵام بدەوه