سبەی دەوامی فەرمی لە گشت نەحۆشخانە و فریاکەوتن و بنکە تەندروستی و سەنتەرەکان دەستپێدەکاتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر ، بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی شەممە 13/4/2024 دەوام دەست پێدەکاتەوە.
ئەوە هاتووە: "دوای تەواوبوونی پشووەکانی ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادی عێڕاق و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕۆژی شەممە 13/4/2024، دەوامی فەرمی لەگشت نەحۆشخانە و فریاکەوتن و بنکەی تەندروستی و سەنتەرەکان دەستپێدەکاتەوە،"
بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی لە ڕۆژانی جەژندا بەشێکی کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکان له ئەرکدا بوون.
وەڵام بدەوه