Kurdistan Press - ھاتوچۆ تەواوی شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە ھاتوچۆ تەواوی شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھاتوچۆ تەواوی شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی 4ی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاری ژمارەی ئۆتۆمبێل تاوانە هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بیچەمێنێتەوە، دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر مادەیەکی دیکە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و دەدرێتە دادگا. ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ناتانپارێزێ بەڵکو تاوانێکی دیکەش ئەنجام دەدەن و رووبەرووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژن دوو ئۆتۆمبێلی تابلۆ هەولێر لە رێگای هەریر بینراون کە تابلۆکانیان بە قوڕ داپۆشیووە و تیژڕۆییان کردووە بۆ ئەوەی لە کامێراکان دەرنەچن و بەر لەوەی بگەنە بازگەیەکی کاتی هاتوچۆ لە سپیلک، وەستاون و تابلۆکانیان پاک کردۆتەوە، ئۆتۆمبێلەکان ناسراون و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکرێت.

له‌ كۆتاییدا هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له‌ شۆفێران ده‌كات كه‌ خۆیان له‌و جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە بپارێزن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه