سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەكی پیرۆزبایی لە ناریندا مودی سەرۆك وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.
سەرۆك وەزیرانی هیندستان لە نامەكەیدا ، بە ناوی خەڵك و حكومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆكی حكومەت دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە"بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، خەڵك لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاكانی برایەتی و هاوسۆزی و پێكەوەژیانی بیر دێتەوە".
سەرۆك وەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەكەیدا، هیوا دەخوازێت كە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.
وەڵام بدەوه