وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دوای نوێژی جەژن و لەناو خەڵكی هەولێر دووپاتی كردەوە كە كێشەكان بەرەو چارەسەر بوون دەچن و متمانە لەنێوان هەردوو حكوومەتدا دروست بووە.
د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و سەرۆكی تیمی پارتی لە حكوومەت، بە رۆژنامەنووسانی گوت، خەڵكی كوردستان مافی خۆیانە مووچە لەكاتی خۆیدا وەربگرن و ئەوەی كراویشە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان هەردوو حكوومەتدا بووە.
هەروەها گوتی، نابێت مووچە وەك بابەتی سیاسیی بەكار بێت و دوای جەژن مووچەی مانگی نیسان دابەش دەكرێت.
لەبارەی بەشداری حزبەكەیشی لە هەڵبژاردن، دووپاتی كردەوە كە پارتی بەشداری هەڵبژاردنێك ناكات كە پێشتر بۆ لایەنێكی سیاسیی دیزاین كرابێت، ئەگینا لەوەتەی هەڵبژاردن دەكرێت هەر پارتی یەكەم دەبێت و لە هەڵبژاردنی رابردووی عێراقیش باشترین بەڵگە بوو.
وەڵام بدەوه