Kurdistan Press - فەرمانێک لە سەرۆک بارزانییەوە فەرمانێک لە سەرۆک بارزانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانێک لە سەرۆک بارزانییەوە

به‌هۆی‌ لافاوه‌كه‌ی‌ زاخۆ، 410 خێزانی‌ زیانلێكه‌وتوو قه‌ره‌بوو كرانه‌وه‌، سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداری‌ سه‌ربه‌خۆی‌ زاخۆ ده‌ڵێ‌، سه‌رباری‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكوومه‌ت، فه‌رمانده‌ مه‌نسووڕ بارزانی‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌دا بووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممە 23ی‌ ئادار، گوهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد كه‌ به‌ زووترین كاتدا به‌ هانای خه‌ڵكی زاخۆ هات.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ زاخۆ به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، ته‌نیا زیانی مادی هه‌بووه‌، كه‌ ماڵ و دووكانی هاووڵاتییان زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

گوھدار شێخۆ باسی‌ له‌وه‌ كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م 410 خێزانی زیانلێكه‌توو له‌ زاخۆ قه‌ره‌بوو كرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها 133 دووكان و شوێنی گه‌شتیاریش كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ له‌ قۆناغی دووه‌مدا پێش جه‌ژن قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رباری‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكوومه‌ت، فه‌رمانده‌ مه‌نسوور بارزانی له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌رجه‌م زیانلێكه‌تووانی لافاوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كردووه‌ و به‌ڵێنیدا كه‌ سه‌رجه‌میان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه