Kurdistan Press - لەبارەی مەحکەمەی نادەستوری و نا فیدراڵی لەبارەی مەحکەمەی نادەستوری و نا فیدراڵی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مەحکەمەی نادەستوری و نا فیدراڵی

لەبارەی مەحکەمەی نادەستوری و نا فیدراڵی!

ئێمە هەموومان لەگەڵ سەروەری یاسا و دادگایەکی بێ لایەن و دەستورین. بەڵام تا ئێستا بە پێی دەستور، عێراق دادگایەکی دەستوری نیەو ئەو دادگایە بە نا دەستوری بەردەوامەو بڕیارەکانیشی نا یاسایی و نا دەستورین. 

ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نا دەستوری دەدات. بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نیە چەند مافی دەستوری کوردستان بە دەستەوە دەدەن. بەهۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندی ئەوان و دژی حکومەت بریار دەدات مافی دەستوری هەرێم پێشێل بکرێت.کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بە شەرەفی کوردستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماف فرۆشان هەڵوێستی جدی وەرگرن و رووبەروویان ببنەوە.

پێشەوا هەورامانی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا