ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 29ی 2ی 2024، ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.
لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمریکا و چەندین کەسایهتيی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکوومەت گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمریكا و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمرریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن.
وەڵام بدەوه