KurdistanPress...

CLOSE

5 ملیۆن دینار بۆ ئەو مامۆستایەی ئەم کارە بکات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ی 2ی 2024، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پلاتفۆڕمی ئی كتێبخانه‌ و ئی ڕاهێنانی ڕاگه‌یاند كه‌ سیستمێكی خزمه‌تگوزاریی دیجیتاڵییه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دوا بەدوای کارکردن بە سیستمی ئەلیکترۆنیی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بونیادنانی حكوومه‌تێكی ئەلیکترۆنی، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین هەنگاوی لەو چوارچێوەیەدا ناوه‌ و هەموو پلاتفۆڕمەکانی ئی تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن و پڕۆگرامەکانی خوێندن و قوتابخانە و باڵەخانە و پڕۆگرامەکان و مامۆستایان و قوتابییانی ڕاگەیاندووە و ئەمڕۆش هەردوو پلاتفۆڕمی تایبەت بە ئی ڕاهێنان و ئی کتێبخانە لە قوتابخانەکاندا ڕاگەیاند.

لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەو پلاتفۆڕمەدا، د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد:" سیستمەکەی ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا، پلاتفۆڕمێکی زیرەکە و ڕێکخراوی یونسێف سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی دەکات و سیستمێکی فراوانه‌ كه‌ ئاسانكارییەکی زۆری کردووە و تا ئێستا 2 ملیۆن و 300 هەزار قوتابی تێدا تۆمار کراون و زیاتر لە 7 هەزار قوتابخانەی تێدایە".

گوتیشی، سەرەتا کێشەی زۆرمان لە سیستم و ئەنتەرنێت و ئامێردا هەبوو، بەڵام بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەت ئەو گرفتانە چارەسەر کراون، پلاتفۆڕمەکە لە ساڵی 2019 ڕاگەیەنراوە، لە ساڵی 2020 دا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سیستمی وانەییمان ڕاگەیاند، کە ئێستا نزیکەی 8000 هەزار وانەی تێدایە.

وەزیری پەروەردە ڕاشیگه‌یاند، ڕاگەیاندنی سیستمی ڕاهێنان کە 600 ڕاهێنەر ماوەی 40 کاتژمێر ڕاهێنراون دەبێ هەفتانە بچنە قوتابخانەکان بۆ وانە وتنەوە، هەر مامۆستایەک ساڵانە 60 وانەی ڕاهێنانی جۆراوجۆر وەردەگرێت. لەیەکەم قۆناغیشدا کە تاقیکراوەتەوە لە سەد قوتابخانەدا توانای مامۆستایان ٪72 بەرز بوونەتەوە.

هاوكات، د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئەم سیستمە بە گشتی هاوكار دەبێت و هەموو هەوڵێک لەپێناوی پەرەپێدانی توانای زانستی مامۆستایانە کە ئەو پلاتفۆڕمە کارئاسانی بۆ دەکات".

لەبارەی کتێبخانەی ناو قوتابخانەکانه‌وه‌ وەزیری پەروەردە ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو: " بە هاوکاریی ڕێکخراوە جیهانییەکان کە خوێندنەوە بۆ مامۆستایان و قوتابییان فەراهەم دەکات، بە گشتاندنێکیش بۆ سەرجەم مامۆستایان دەکرێت هەر مامۆستایەکی زۆرترین کتێبی خوێندبێتەوە سوودی لێ وەرگرتبێ و دەرخستەیەک بخاتە بەردەم لیژنەی وەزارەتی پەروەردە، ئەوا بۆ مامۆستای یەکەم خەڵاتی 5 ملیۆن دینار و بۆ بۆ مامۆستای دوووەم 4 ملیۆن دینار و بۆ مامۆستای سێیەم سێ ملیۆن دینار خەڵات دەکرێت، هەر قوتابییەکیش زۆرترین كتێب بخوێنێتەوە، ناونیشانی قوتابیی خوێنەری لە قوتابخانەدا پێ دەدرێت."

پلاتفۆڕمی ئی ڕاهێنان و ئی کتێبخانە بە هەردوو شێوەزاری بادینی و سۆرانی لە سیستیمی ئەلکترۆنیدا بەردەستە و مامۆستایان دەتوانن سوود لەو خول و ڕێنمایانە وەربگرن کە لە سیستەمەکەدا جێگای بۆ کراوەتەوە، هەروەها مامۆستایانیش دەتوانن سوود لەم ڤیدیۆیانە وەربگرن کە لە پلاتفۆڕمەکەدا جێگیر کراوه‌، ئەم خولی ڕاهێنانانە تایبەتە بە پەرەپێدانی توانای مامۆستایان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بۆ بەشداریکردن لە پەروەردەیەکی کارامەتر لە سیستمی خوێندن و پەروەردەکردن لە چوارچێوەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کارا کراوە و هەموو ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە کە لەنێو سیستمەکەدا کاران و دەتوانن بەشداری لە خولەکاندا بکەن ئێستاش خولەکان تەنیا بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت و سوود لەو ڤیدیۆ و داتا زانیاریانە وەردەگیرێت كه‌ تێیدا داندراون لە قۆناغەکانی داهاتوودا مامۆستایان بە شێوەی مەیدانیش دەتوانن سوود لە خولەکانی ڕاهێنان وەربگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه