ئەمڕۆ یەكشەممە 25/2/2024، بەشی پێشبینییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێك کاتدا بۆ نیمچەهەور دەگۆرێت، لە كاتەكانی شەویشدا بارستەهەوایەكی ساردی سێبیری ڕوو لە ناوچەكەمان دەكان، هەر لە شەودا، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا بەفرێكی كەم دەبارێت.
لەبارەی كەشوهەوای سبەی دووشەممە، ئەوە خراوەتە ڕوو، ئاسمان بە كشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، كاریگەریی بارستەهەوایەكی سارد لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و كەركووك، كە هەندێك جار دەگاتە سەرووی 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، پلەی گەرما بە نزیكەی 5 تا 7 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
وەڵام بدەوه