ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی بۆ وەزارەتەکان دەرکر،د كە بەشێكیان پەیوەندییان بە فەرمانبەران و دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوە و درێژكردنەوەی خزمەت و گواستنەوە هەیە.
بە رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هەرێم و رکخستنی میلاکات و خەرجییەکان و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، پێویستە هەموو لایەک پابەندی ئەوە بن، ئەو جۆرە نووسراوانەی ناوەڕۆکەکەی ئەم باباتانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت، ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن نەکرێت".
ئاماژە بەوە كراوە، نووسراوی دامەزراندنیان بۆ نەنێردرێت، تا ئەوکاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی راژە رێک دەخرێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "نابێت داواكاریی گەڕاندنەوەی فەرمانبەران بۆ راژەی سەربازی و شارستانی بۆیان بنێردرێت، تەنیا ئەو فەرمانبەرانە نەبێت، کە بەهۆی حوکمی دادگا، یان دۆسیەیەکی دادوەرییەوە لە راژە دادەبڕێن."
ئەنجوومەنی وەزیران جەختیشی كردووەتەوە: "گواستنەوەی راژە و تەنسیبکردنی فەرمانبەران لەدەرەوەی هەرێم بۆ دامودەزگاکانی هەرێم و گواستنەوەی راژە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بۆمان نەنێردرێت و گواستنەوەی فەرمانبەران لە یاسای خزمەتی سەربازی بۆ سەر یاسای خزمەتی شارستانی و بەپێچەوانەشەوە راگیراوە."
ئاماژە بەوەش كراوە، هیچ نووسراوێكی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ نەنێردرێت، كە تەمەنی یاساییان تەواو کردووە، جگە لەو حاڵەتانەی پێویستن، ئەویش ماوەی ساڵێك یان بۆ سێ ساڵ، بۆ شایستەبوونی مووچەی خانەنشینی.
هەروەها لە نووسراوەكە باسی ئەوەش كراوە، نووسراوی هاوكارییان بۆ نەكرێ. تەنیا هاوكاریی چاندنی جگەر رێگەی پێدراوە و هاوكارییەكە دەكرێت.
لە نووسراوەكەدا، چەند خاڵێكی دیكەش هاتوون، كە وەرناگیرێن و كاریان لەسەر ناكرێت، لەوانە: "تەرخانکردن و نوێکردنەوەی رەزامەندی و گواستنەوەی زەویی نیشتەجێکردن، نووسراوەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوە، کە وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێم لێی بەرپرسیار نین، کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بەکارهێنانی تایبەتی و بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران بەدەر لە رێنوێنییەكان و ئەو نووسراوانەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێرێن، وەرناگیرێن."
ئاماژە بەوەش كراوە، رادەستكردنەوەی ئۆتۆمبێل ناكرێت، تاوەكوو سزای سەرپێچییەكان پاكتاو نەكرێت.
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی كردووەتەوە، هەر بابەتێك، كە لەو بڕیارانەدا هەبێت، ئەوە لە لایەن كارگێڕیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرناگیرێ و كاری لەسەر ناكرێت و نووسراوەکان لە وەرگرتەی ئەنجوومەنی وەزیران وەرناگیرێن و دەگەڕێندرێنەوە.
وەڵام بدەوه