گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و سبەی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە خەرجی و داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی ڕابردوو دەکەن.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و سبەی یەکشەممە لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەست بە وردبینی لە خەرجی و داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی ڕابردوو دەکەن کە ئەوەش لە چوارچێوەی رێکارێکی هونەری یاسای بودجەی عێراقە کە سێ مانگ یان شەش مانگ جارێک وردبینی لە داهات و خەرجییەکان دەکەن.گوتەبێژی وەزارەتی دارایی گوتیشی: "بریارە شاندەکە سەردانی هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکان بکەن.
وەڵام بدەوه