شه‌پۆلێكی باران و به‌فر هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر داده‌به‌زن، رۆژی پێنجشه‌ممه 29ی‌شوبات 2024 شه‌پۆله‌كه كۆتایی دێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی شوباتی 2024، ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌مڕۆه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له‌سه‌ره‌تا بارانبارینی پچڕچپڕ تا ئه‌مشه‌و له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق، پاشان پله‌ی گه‌رمی داده‌بزێت.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و شه‌پۆله له ناوچه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، پاشان رۆژی چوارشه‌ممه 28ی شوباتی 2024، به بارانبارینی مامناوه‌ند و بارینی به‌فر له ناوچه‌كانی شاخه‌وییه‌كان، ده‌گاته له هه‌رێمی كوردستان.
پێشبینی ده‌كرێت له‌ناو سه‌نته‌ری سلێمانی به‌فر ببارێت، دواتر كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه كورت ده‌بێته‌وه رۆژی پێنجشه‌مممه 29ی شوباتی 2024 كۆتایی پێدێت.
وەڵام بدەوه